چاودێران: هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندایه
بارزانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ ڕیكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجام داوه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندیه‌كی دوور و درێژیان له‌گه‌ڵ بارزانی ئه‌نجام داوه، چاودێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاتنه سه‌رخه‌تی ئه‌مریكا گۆڕانكاری به قازانجی كوردستان دروست ده‌كات.
له‌وباره‌وه د.مه‌دحه‌د سلێمان، چاودێری سیاسی، رای گه‌یاند: "ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا، پشتیان له كورد كرد به‌رامبه‌ر به نه‌وت، حه‌یده‌ر عه‌بادی زۆر باسی ده‌ستوور ده‌كات به‌بێ په‌رله‌مان و دژ به ده‌ستوور له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ڕێك كه‌وتبوو، به‌ڵام ئێران لێی تێكدا، یه‌كه‌م، نه‌وتی كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر كۆنترۆڵی ئینگلیز و ئه‌مریكا و به نرخی هه‌رزان نه‌وتی هه‌موو عێراق به كوردستانیشه‌وه به‌وان بفرۆشرێ، دووه‌م، نه‌وتی زوممار و عه‌ینزاله بدرێته فه‌ره‌نسا".
ئه‌وه‌شی خسته روو، كه به‌رامبه‌ر ئه‌و بێده‌نگ بوونه، عێراق به‌وه رازی ببوو، كه بۆڕی نه‌وتی حه‌یفا بۆ ئیسرائیل دروست بكرێ و بۆڕی گواستنه‌وه‌ی ئاویش له فوراته‌وه هاو ته‌ریبی بۆ ئیسرائیل بگوازنه‌وه، بۆیه كه ئێران به‌م رێككه‌وتنانه ده‌زانێت، به زووترین كات له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و به هاوكاری قاسمی سلێمانی له‌گه‌ڵ باڵێكی شار فرۆش، ڕێك ده‌كه‌ون بێ شه‌ڕ بێنه ناو كه‌ركووكه‌وه و ئه‌م رێككه‌وتنانه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
ئه‌و چاودێره‌ی سیاسی، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه: "به‌ڵام ئێستا ئه‌مریكا گوتاری گۆڕاوه، هه‌ست ده‌كات كه له‌ناوچه‌كه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه و هه‌ندێك كارتی له‌ده‌ست ده‌رهاتووه، فشاری زۆری له‌سه‌ره بۆیه ره‌نگه له داهاتوو سنوورێك بۆ عێراق و ئێرانیش دابنێت، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان بێت".
گوتیشی: "په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هه‌ندێك ئاماژه‌ی گرنگ نیشان ده‌دات یه‌كێك له‌وانه وه‌رگه‌رانی ئه‌مریكا له سیاسه‌تی پێشووی خۆی ره‌نگه له داهاتووش هاوكاری خێرای كوردستان بكات".
هاوكات، د.ئازاد نه‌قشبه‌ندی، مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین، رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر ئه‌م جاره هاتووه‌ته سه‌رخه‌ت، نایه‌وێت دۆستایه‌تی كوردستان له‌ده‌ست بدات و باش ده‌زانێت ئێران و سوپای پاسداران له ناوچه‌كه یاری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو سنوورێك بۆ ده‌ست درێژیه‌كانی ئێران دانه‌رێت ئه‌وه دواجار مه‌ترسی دروست ده‌كات، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مه‌یكا سێ بڕیار ده‌ربكات".
ئه‌و مامۆستایه زانكۆ، ئاماژه‌ی به بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا دا، كه یه‌كه‌میان، بڕیاری كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و دووخستنهوهیان، دووه‌میان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، سێییه‌م دروستكردنی هێلی ته‌ماس بۆ پێشمه‌رگه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كه دابڕێنراوه.
دوێنی له میانی پرێس كۆنفرانسێكدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕای گه‌یاند، كه دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دوورودرێژی له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه بۆ باسكردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
باس‌نیوز
