فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: به‌و داستانه‌ی گه‌وره‌یه توانیمان شه‌وی رابردوو ئه‌مریكا بێنێنه‌وه سه‌رخه‌ت
قادر شێخ مهمی، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه كوردستان، له محیوه‌ری زوممار، رایگه‌یاند: "شه‌ڕێكی قورس له زوممار به‌رێوه‌چوو، به‌تایبه‌ت له گوندی عه‌ین عوزیر، له شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێ ١٠ هه‌مه‌ڕ و سێ ده‌بابه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌وێ تێكشكێنراون، چوار جار هێرشیان كردووه و تێك‌شكێنران".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه سوپایه‌كی گه‌وره‌ی عێراق، بهتێكشاوی گه‌ڕایه‌وه، پێشمه‌رگه به‌و داستانه گه‌وره‌یه‌ی، توانی شه‌وی رابردوو ئه‌مه‌ریكا بێنێته‌وه سه‌رخه‌ت.
دوێنی پێنجشه‌ممه 26/10/2017، شه‌ڕێكی قورس له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، رووی دا، له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار بكات.
باس‌نیوز
