پۆلیسی عەنکاوە ھۆڕن لێدان قەدەغە دەکات
فەخرەدین نووری، بەڕێوەبەری پۆلیسی عەنکاوە، بە پەیجی (ھەولێر پۆلیسی)ی ڕاگەیاندووە: "پاش ئەوەی لەلایەن دانیشتوانی عنکاوەوە ئاگادار کراینەوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بەو کەسانەی کەوا بەیانیان بەلێدانی ھۆڕن خەڵک ھەراسان دەکەن، جا چ بە ئۆتۆمبێل بێت یاخود ماتۆرسکیل بۆتە ھۆی بیزار بوونی ھاوولاتییان بەتایبەتی کەسانی بەسالاچوو، منداڵان و نەخۆش، بۆیە ئاگاداری سەرجەم ئەو کاسبکارانە دەکەینەوە کەوا لێدانی ھۆرن یاخود ھەر موسیقایەک قەدەغەیە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی عەنکاوە، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ھەر کەسێک سەرپێچی بکات بەپێ مادەی ٤٩٥، برگە ٣ کاردانەوەی بەرامبەر دەکرێت".
گوتیشی: "داوا لە ھاووڵاتییانی شارۆچکەی عنکاوە دەکەین لەکاتی بوونی ئەم دیاردەیە پەیوەندی بە ژمارەی پۆلیسی عنکاوە بکەن و تەنھا رێگا بە بریکارەکانی غاز دەدرێت، چونکە ئەوان رێگاپێدراون".
bas news-
