ترێنت فرانكس: بێده‌نگی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر هێرشی میلیشیاكان جێگه‌ى قه‌بووڵ كردن نییه
كۆنگرێسمانێكى ئه‌مریكی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه جێگاى قه‌بووڵكردن نییه ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر هێرشی میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران بۆ هاوپه‌یمانه كورده‌كه‌ى، بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێسته.
ترێنت فرانكس، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، له‌باره‌ى هیرشى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى پاسداران و حزبوڵڵاى لوبنانى بۆ سه‌ر كوردستان و بێهه‌ڵوێستى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر هه‌ژموونى ئێران، له پێگه‌ى خۆی له توویته‌ر، ده‌نووسێت: "ئه‌مه جێگای قبووڵكردن نییه، كه ئه‌مریكا بێ كاردانه‌وه ده‌وه‌ستێت به‌رامبه‌ر به هێرشی هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران دژ به هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان".
ئاشكراشی ده‌كات، كه كه‌سانی وه‌ك برێت مه‌كگۆرك له ئیداره‌ی ئۆباماوه دژوه‌ستانه‌وه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، به‌رامبه‌ر به ئێران به هه‌ند وه‌رناگرێت.
ئه‌و كۆنگرێسمانه، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "ئه‌گه‌رچی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی واشنتۆن پێیان وابێت ستراتیجی عێراق باش كار ده‌كات، به‌ڵام ناواقعیانه‌یه ئه‌گه‌ر بوه‌ستین و چاوه‌ڕێ بكه‌ین ڕووداوه‌كان خۆیان ڕووبده‌ن".
خۆشحاڵبوونى خۆى له‌باره‌ى وتاره‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی جۆن مه‌ككین له نیویۆرك تایمز ده‌رده‌بڕێت و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: "هیوادارم له‌سه‌ر ئه‌م كێشانه كاری له‌گه‌ڵ بكرێت".
basnews-
