خانەقین.. ئاوارەیەکی عەرەب ھەوڵی خۆکوشتنی دا
سەروەر عەلی، چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی لە شاری خانەقین ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/10/2017، لەناو بازاڕی شاری خانەقین، ھاووڵاتییەکی ئاوارەی عەرەب چووە سەر بینایەکی 3 نھۆمی و ھەوڵی خۆکوشتنی دا، بەڵام بەھاوکاری دوو ئافرەتی دیکە توانیمان پەشیمانی بکەینەوە لە خۆکوشتن و بیھێنینە خوارەوە".
ئەو چالاکوانە، ئەوەشی خستە روو، کە ھاووڵاتییەکە لەدەست ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی ھەڵاتبوو، بەگوتەی خۆی ئەو ھێزە بەنیازبوون دەستگیری بکەن، پاش ھێنانە خوارەوەشی ڕادەستی ھێزەکانی پۆلیسی خانەقینیان کردووەتەوە کە سەردانی شوێنەکەیان کردبوو.
bas news-
