"150 چه‌كداری سوننه‌ی ناو حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه"
مزاحم ئه‌لحویت گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی سوننه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا گوتی: "تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 150 چه‌كداری سوننه‌ی نێو حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه و له نێویشیاندا فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ری باڵا هه‌ن ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا بۆ مه‌ره‌می سیاسی كار ده‌كات نه‌ك بۆ پاراستنی وڵات".
ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌ش كرد ئه‌و كاته‌ی هاووڵاتیانی عه‌ره‌بی سوننه چونه نێو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئامانجیان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان بوو به‌ڵام ئێستا هه‌موو هه‌وڵێكیان له دژی پێشمه‌رگه‌یه و هه‌ربۆیه هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كداره سوننانه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن "ئێمه شه‌ڕی پێشمه‌رگه ناكه‌ین".
bas news-
