پسپۆرێكی ده‌ستووری: دادگای باڵای ئیتحادی عێراق بڕیاری پوچه‌ڵردنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی نه‌داوه
پسپۆرێكی بواری دیزاینی ده‌ستووری لێدوانێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ دادگای باڵای ئیتحادیی عێراق فرمانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی نه‌داوه.
زەردەشت خالد، پسپۆر لە دیزاینی دەستووری سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی كوردستان )گوتی: "دەستووری بوون و نادەستووری بوونی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە دادگایی باڵای ئیتحادیە و دادگایی باڵا تەنیا فرمانێكی ولائی دەركردووە بە وەستاندنی نەك بە پووچەڵ كردنەوە وەكو عەبادی ئاماژەی پێدەدات".
گوتیشی: "عەبادی داوای ڕه‌تكردنەوەی ڕیفراندۆم دەكات بەبێ ئەوەی چاوەڕی دادگا باڵای فیدراڵی بكات دۆسیەكەی بۆی یەكلایی بكاتەوە ئەمەش پێچەوانەیە لە گەڵ رووحی دەستوور و دەوڵەتی یاسادا بەڵكو ئەو بابەتە دەسەڵات و تایبەتمەندی دادگایە نەك توركیا و عێراق و دەوڵەتانی تر داوای هەلوەشاندنەوەی بكەن پاشان پێشكەوتن لە بڕیاری دادگادا و سه‌پاندنی مەرجی خۆت پێچەوانەیە لەگەڵ رووحی دەستوور كە پێویستە هەموو كێشه یاساییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و بەغداد لە ڕێگەی دادگاوە یەكلایی بكرێتەوە".
ئه‌و پسپۆڕه‌ی ده‌ستوور پێیوایه كه یەكێك لەو پرەنسیپانەی لە دەوڵەتی فیدراڵیدا هەیە ئەویش پرەنسیپی "Anti -Commandering" واتە حكوومەتی فیدراڵ ناتوانێت فەرمان بەسەر دەسەڵاتە باڵاكانی ویلایەتەكاندا بكات، بەڵكو پێویستە لە ڕێگەی خه‌رجكردنی فەند و تەرخانكردنی بودجەوە لەگەڵ حكوومه‌ته خۆجێییه‌كان جێبەجێ بكات بەبێ ئەوەی هیچ فەندێك خه‌رج بكات دەیه‌وێت فەرمانەكانیش جێ بەجێبكرێت!.
ڕاشیگه‌یاند كه حه‌یده‌ر عه‌بادی چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگای ئیتحادی ناكات چونكه له‌كاتێكدا داوای له دادگا كردووه كه ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ڕابگرێت و له هه‌مان كاتدا داوا ده‌كات هێرش بكرێته سه‌ر كوردستان و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ده‌كات.
bas news-
