پێشمەرگە لە پردێ گورزێکی دیکەی لە حەشد وەشاند
موقه‌ده‌م (نه‌جات خوله سلێمان) له جموجووڵى لیواى 10ى هێزی پێشمەرگە لە پردێ، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: ''له شه‌ڕى ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له پردێ توانیمان جارێكى دیکە تێكیان بشكێنین و زیانێكى گه‌وره‌یان پێ بگه‌یەنین.''
(موقه‌ده‌م نه‌جات) گوتی: ''هه‌مه‌رێكى حه‌شدى شه‌عبیمان سوتاندووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌ڕه‌كه كه‌مێكه ته‌واو بووه، ئامارى ته‌واومان نییه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كى زۆر كوژراو و برینداریان هه‌یه، به ئه‌مبولانس خه‌ریكن ده‌یانگوازنه‌وه، ئه‌گه‌ر به گوێره‌ى هاتنى ئه‌و هه‌موو ئه‌مبولانسه بێت، زیانیان زۆره.''
kdp-
