پێشمەرگە تانکێکی دیکەی ئەبرامزی ئەمریکی تەقاندەوە

 پێشمەرگە تانکێکی دیکەی ئەبرامزی ئەمریکی تەقاندەوە
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە هێرشەکانی ئەمڕۆی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تانکێکی ئەبرامزی ئەمریکی تەقاندەوە.

مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان، ڕای گەیاند: "لە هێرشەکەی ئەمڕۆی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری زومار - رەبیعە تانکێکی ئەبرامزی ئەمریکی لەلایەن پێشمەرگەوە تەقێنرایەوە".

فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان گوتیشی: "پێشمەرگە بەوپەڕی ورەبەرزییەوە بەرگری لە کوردستان دەکات".

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران، حزبوڵای لوبنان و هێزەکانی دیکەی عێراق لە سنووری زومار، مەخموور و پردێ هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و لە سەرجەم میحوەرەکان تێکشکێنران و زیانێکی زۆریان بەرکەوت.












باسنيوز
Top