لە میدیاکانی عێراقەوە دەنگۆی کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس بڵاو دەبێتەوە

 لە میدیاکانی عێراقەوە دەنگۆی کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس بڵاو دەبێتەوە
جێگری فەرماندەی گشتیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، لە شەڕەکانی نێوان میلیشیاکان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کوژراوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی (بابل 24)ی عێراقی و چەند سەرچاوەیەکی دیکە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە شەڕەکەی ناوچەی مەحموودییەی سنووری زومار لە نێوان پێشمەرگە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری فەرماندەی گشتیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کوژراوە.

لە شەڕەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/10/2017ی نێوان پێشمەرگە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، دەیان چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون کە لە نێویاندا بەرپرسانی باڵای حەشد هەن.










باسنیوز
Top