میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هاووڵاتییەکیان لەناو ڕۆژئاوای کوردستان شەهید کرد
بەگوێرەی هەواڵێکی بەپەلەی کەناڵی (کوردستان 24) کە لە زاری سەرچاوەیەکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)وە بڵاو کراوەتەوە، لە ئەنجامی پێکدادانەکانی ئەمڕۆی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی، میلیشیاکان چەند ناوچەیەکیان لەناو ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان کردووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا هاووڵاتییەکی ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بووە و 4 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران، حزبوڵای لوبنان و هێزەکانی دیکەی عێراق لە سنووری زومار، مەخموور و پردێ هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و لە سەرجەم میحوەرەکان تێکشکێنران و زیانێکی زۆریان بەرکەوت.
باسنيوز
