بڕۆکسل.. گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی داگیرکارییەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر کوردستان

بڕۆکسل.. گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی داگیرکارییەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر کوردستان


ئەمڕۆ کوردانی تاراوگە لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لەبەردەم پەرلەمانی یەکێتی ئەوڕووپا کۆبوونەوە و دژی هێرش و داگیرکاری چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ سەر کوردستان ناڕەزاییان دەربڕی و بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان ئیدانە کرد.



ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/10/25، کوردتانی تاراوگە لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامداو وێڕای پشتیوانی لە پێشمەرگەی کوردستان، سیاسەتەکانی عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کوردستانیان ئیدانە کرد.



لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی هاووڵاتیانی کورد بە خۆپیشاندان و گربوونەوەی ناڕەزایی لەبەردەم کۆنسووڵگەری و باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری پشتیوانی لە کوردستان و ئیدانەکردنی سیاسەتی داگیرکاریی چەکداری حەشدی شەعبی بوون.

bas news-
Top