توركیا ده‌یه‌وێ له ڕێگه‌ی سوپای میللیی سووریاوه یه‌په‌گه له‌ناو ببات
له‌ناو سووریا چه‌ندین گرووپی چه‌كداری هه‌ن وه‌كو (ئه‌حرار شام، به‌ره‌ی نوسره، سوپای سووریای ئازاد)، ئه‌م گرووپانه‌ش له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی سه‌ربازی و دارایی ده‌كرێن. ئه‌و گرووپانه بڕیاریان داوه هێزێكی میللی دروست بكه‌ن و حكوومه‌تێكی كاتیش دابمه‌زرێنن.
رۆژنامه‌ی (سۆل)ی توركی، ئاشكرای كردووه توركیا ده‌یه‌وێ ئه‌و سوپایه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دایده‌مه‌زرێنێ، بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاكه به‌كارده‌هێنێ بۆ ته‌واوكردنی ئۆپه‌راسیۆنی (قه‌لغانی فورات) و پاشان رووبه‌رووی یه‌په‌گه ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و سوپا میللییه‌ی له سووریا دروست ده‌بێت، ببێته جێگه‌ی مه‌ترسی بۆ رۆژئاوا، چونكه توركیا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی یه‌په‌گه له‌و رێگه‌یه‌وه بكات و كانتۆنه‌كانی كورد له رۆژئاوا بڕوخێنێت.
bas news-
