واشنتۆن پۆست: سه‌ركه‌وتنى میحوه‌رى ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ناوچه‌كه‌

واشنتۆن پۆست: سه‌ركه‌وتنى میحوه‌رى ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ناوچه‌كه‌
ڕۆژنامه‌ى (واشنتۆن پۆست)ى ئه‌مریكی، له‌ وتارێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵایكردووه‌ته‌وه‌، ئاشكراى كردووه‌، سه‌ركه‌وتنى به‌غدا له‌ كه‌ركووك، واتا "سه‌ركه‌وتنى شه‌ڕ" به‌وه‌ى ئێران ده‌ستى به‌سه‌ر سامانى نه‌وتى باكوورى عێراقدا ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ى جدى له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ و ئیسرائیل و جیهاندا، دروست ده‌كات.


له‌ وتاره‌كه‌یدا، ژنه‌ نووسه‌رى ئه‌مریكی، گه‌وره‌ توێژه‌رانى میدیایی له‌ ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست (ڕاشیل ئه‌فراهام) ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ كه‌ركووك كه‌وته‌ ده‌ست میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى قودسى سه‌ر به‌ سوپاى پاسدارانى ئێرانى، ئه‌مه‌شى به‌ "میحوه‌رى ئێران" ناساندووه‌.


ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، (ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندس) كه‌ به‌تۆمه‌تى "تیرۆر" له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ داواكراوه‌، به‌شدارى له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كوردستاندا كردووه‌، ده‌شڵێت: "ئه‌و هێرشه‌ به‌ماناى ڕاگه‌یاندنى جه‌نگ بۆ سه‌ر هه‌رێم، دێت".
bas news-
Top