پارتی و یەکێتی هەوڵەکانیان بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخەکە یەكدەخەن
ئەمڕۆ چوارشەممە مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و بڕیاریان دا هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخی ئێستەی کوردستان.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستەی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و زه‌رووره‌تی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ و تاوتوێ كران.
هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی هاوڕا و هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌بایی ڕیزه‌كان و لێكتێگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان ده‌خه‌نەگه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناخی ئێستەی ڕووبه‌ڕوو‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگەچاره بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستاندا بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه.
bas news-
