وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دڵنیایی له دۆخی ئارامی هه‌موو میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌دات
عه‌مید (هه‌ڵگورد حیكمه‌ت)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه دۆخ له هه‌موو میحوره‌كان ئاساییه.
ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''ڕۆژی ڕابردوو سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند میحوه‌رێك تووشی شكستی گه‌وره بوون، به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه، بۆیه وره‌یان نه‌ماوه و پێ ده‌چێت ئێستا خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه بن. به‌دڵنیاییه‌وه دۆخی هه‌موو میحوه‌ركان ئارامه.''
رۆژی 16ی ئه‌م مانگه، حه‌شدی شه‌عبی به هاوكاریی سوپای عێراق هێرشی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ست پێ كرد و ئێستا به‌شێكی زۆری له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی له ژێر كۆنترۆڵدایه.
به‌یانیی ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه)، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كی سێ خاڵیدا، كه ئاراسته‌ی به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كردووه، داوای گفتوگۆ و دانوستان ده‌كات.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه ''حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو جۆره كردارێكی سه‌ربازی ده‌كات و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، گفتوگۆ له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌ست پێ بكرێت.''
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی (حه‌یده‌ر عه‌بادی)، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ وڵاتانی توركیا و ئێران. دۆخی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا، تاران و ئه‌نكه‌ره‌یه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و به‌تایبه‌ت دوێنێ (سێشه‌ممه)، حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه، به‌ڵام له هه‌موو میحوه‌ره‌كان تووشی شكست بوون و به ده‌یان كوژراو و برینداریان له دوای خۆیان به‌جێ هێشت.
به پێی هه‌ندێ زانیاریی نافه‌رمی، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه)، هێزی حه‌شدی شه‌عبی له شارۆچكه‌ی مه‌خموور و خورماتوو كشاونه‌ته‌وه و ئێستا ته‌نیا هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی له‌وێ جێگیرن.
عه‌مید (هه‌ڵگورد حیكمه‌ت)، ئاشكرای ده‌كات كه دانوستانی جیددی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا نه‌بووه و سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت: ''پێویسته به‌غدا وه‌ڵامی به‌یاننامه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی هه‌ولێر بداته‌وه. ئه‌و كات فه‌رمانه‌كانی له سه‌رووی حكوومه‌تی عێراقه‌وه بۆ خواره‌وه شۆڕ ده‌بنه‌وه.''
(دیندار زێباری)، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاشكرای ده‌كات، كه تا ئێستا نزیك به 169 هه‌زار هاووڵاتی به هۆی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه له كه‌ركووك، خانه‌قین، زوممار و ڕه‌بیعه ئاواره بوونه. هه‌روه‌ها نزیك به 600 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له ده‌ست داوه.
kdp-
