شارەزایانی نێودەوڵەتی: وڵاتان پشتی کوردستان بەرنادەن
(دڵشاد نامیق)، شاره‌زای نێوه‌ده‌وڵه‌تی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''وڵاتان پشتیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه، چونكه ده‌بینین وڵاتان كونسووڵگەری و پێوه‌ندییه ئابووری و سه‌ربازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وا‌مه و هیچ پاشه‌كشێیەكیان نه‌كردووه.
ئه‌و شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تییه ده‌شڵێت: ''ئه‌مەریكا ڕاسته به جۆرێك له كرده‌وه‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر كوردستان بێده‌نگه، ئه‌و بێده‌نگیە‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی (عه‌بادی)یه‌وه ده‌ستی ئێران له عێراق ببڕێته‌وه، ده‌نا ئه‌مەریكا دۆستێكی وه‌ك كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له ده‌ستی خۆی نادات.''
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو پێوه‌ندییان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد و گفتوگۆیان له‌سه‌ر پێكدادانه سه‌ربازییه‌كان كرد، كه حكوومه‌تی عێراق به هاوكاریی ئێران له ڕێگه‌ی هێزه‌وه ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا. له‌و باره‌یەشەوە (نامیق) ئاماژه‌ی به‌وه د: ''ئەڵمانیا و فه‌ره‌نسا ھێزێکی کاریگەر بوون لە ھاوکاریکردنی کوردستان لە شەڕی داعش لەبەر ئەوە لایان مەبەستە ھەرێمی کوردستان بە ئارامی بمێنێتەوە، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێوه‌ندییان به (سه‌رۆك بارزانی) کرد و گفتوگۆیان له‌باره‌ی له‌شكركێشیه‌كه‌ی عێراقەوە كرد، بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به هاوكاری ئێران، هه‌ردوو وڵات داوایان كرد هه‌موو كێشه‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا به گفتوگۆ چاره بكرێن.''
ده‌رباره‌ی وڵاتی ڕووسیا ناوبراو گوتی: ''دەوڵەتی ڕووسیا بە شێوەیەکی کاریگەر ھاتووەتە ناوچەکە و ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی ھەبوو لە ھێشتنەوە و نەکەوتنی دەسەڵاتی (بەشار ئەسەد)، ئێستاش ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ژمارەیەك گرێبەستی نەوتییەوە پەیوەندییەکی ئابووریی باشی لەگەڵ کوردستان ھەیە، پاراستنی بەرژەوەندیی کۆمپانیا ڕووسییەکان و بەتایبەتی ڕۆزنەفت، لە ئەستۆی دەوڵەتی ڕووسیایە، بۆیه ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه به‌رده‌وام ده‌بێت له پێوه‌ندییه ئابووری و دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان.''
ته‌واوی ئه‌و كونسووڵخانانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، ئێستا له‌سه‌ر كاره‌كانی خۆیان به‌رده‌وامن و عێراق نه‌یتوانیوه كاریگه‌ری بخاته سه‌ر وڵاتان بۆ پچڕاندنی پێوه‌ندیی دیپلۆماسیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كونسووڵخانه عه‌ره‌بییه‌كانیشه‌وه.
هاوکات ( سلێمان شێخ نەبی) کە شارەزایی پێوەندی نێودەوڵەتییە ،بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت:'' کوردستان هەموو بەندە یاسایی و دەستوری پاندە بەند بووە و جێبەجێکردوون، بەڵام حکومەتی عیراق لە سەر بەندەکان پابەند نەبوو و پێشێلکران، و چەک بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان بە کاریهێناوە، و دونیا شایەتی ئەوەیە ئەمە دوورە لە هەموو پێوەرە دەستوورییەکان، دیارترین خاڵیش ناکریت وڵاتیک چەک بەرانبەر گەلەکی بەکاریبهێنیت.
ئەم شارەزایی پەیوەندی نێودەوڵەتی ئەوەیش گوت:'' ئێستا جیهان و وەڵاتە زلهێزەکان تەماشەی ئەم ڕووداوانەی کەرکووک دەکەن و دەزانن حەشدی شەعبی و هێزە عیراقەکان کارەسات بەسەر پێکهاتەکان دەکەن، ئەمەش هەموو بۆ حکومەتی عیراق بە نێگەتیف دەگەرێتەوە، چونکە پێکهاتەکان جیگایەکی تایبەتیان لەلای ڕۆژئاواییەکان هەیە، و ئەو ناوچانەی کە حەشد هاتووە زیاتر پێکهاتە ئاینیەکان لێی نیشەجێن.
kdp-
