جۆن مەککین: من کورد هەڵدەبژێرم
(جۆن مەککین)، سیناتۆری ویلایەتی ئەریزۆنا، لە نووسینەکەیدا بە ناوی (کورد هەڵبژێرن) نووسیویەتی، ئەمەریکا لە کۆنەوە دۆستی کوردە و هێرشی هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی جێگای قبووڵکردن نین.
(جۆن مەککین) لە بەردەوامیی گوتارەکەیدا نووسیویەتی، ''بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزە عیراقییەکان لە کاتی هێرشکردندا چەکی ئەمەریکییان بەکار هێناوە، ئەمەش بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت، چونکە ئەمەریکا ئەو چەکەی بۆ شەڕی داعش پێ داون، نەک بۆ هێرشی سەر کورد، چونکە دۆستی ئێمەن.''
(مەککین) لە درێژەی وتارەکەیدا نووسیویەتی: ''پێویستە بەغدا ئاسایش و ئازادیی کورد گرەنتی بکات و من بەئاشکەرایی دەڵێم ئەگەر بەغدا ئاسایش و ئازادیی کورد بەرقەرار نەکات و ئەگەر ئەمەریکا لە نێوان کورد و میلیشیاکاندا، ئەوانەی ئێران هاوکارییان دەکات، ناچار بێت، ئەوا من کورد هەڵدەبژێرم و ئێستا هەندێک گرووپە دژەکانی ئەمەریکا، هەرێم بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دیزاین دەکەن و پێویستە ئەمەریکا بەم کێشە پەیوەندیدار بێت و ئێمە لەگەڵ کورد بەردەوام دەبین و دۆستانی خۆمانن.''
kdp-
