35 ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه له كوردستان ئیدانه‌ی په‌لاماری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن
له به‌یاننامه‌كه وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر هەرێمی كوردستان به گشتی و كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان به تایبه‌تی، داواكراوه هه‌رچی زووه ئه‌و هێرش و په‌لامارانه بوه‌ستن و هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ونه گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ و هه‌رچی زووه كێشه و گرفته‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له بهیاننامەكهدا داوا له ته‌واوی رێكخراو و سه‌ندیكا نێو خۆیی، عه‌ره‌بی، بیانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرابوو كه هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و فشار بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه گفتوگۆ به‌پێی ده‌ستوور ده‌ست پێ بكات و خه‌ڵكی ئاواره و دهرپهڕێنراویش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و چیتر خه‌ڵكی سڤیل ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر نه‌بێ.
باسنيوز
