پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق: ئەنجامی ریفراندۆم سڕ دەكرێ بەڵام هەڵناوەشێتەوە
موئەیەد تەیب پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەسەر لیستی پارتی و چاودێری سیاسی رایگەیاند كە ناتوانرێ ئەنجامی ریفراندۆم هەڵبوەشێندرێتەوە، تەنیا بە ریفراندۆمێکی دیکە نەبێت کە خەڵکی کوردستان بڕیار لە هەڵوەشاندنەوەی بدات.
هەروەها گوتی "ئەوەی هەیە بڕیاری سڕکردنە بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا بەهۆی ئەو بارودۆخەی هاتووەتە پێشەوە، نەک هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم".
گوتیشی "ئەو بڕیارە لەلایەن گەلی كوردستانەوە دراوە، کە دەیەوێ سەربەخۆ بێت، ئەگەر ئەمرۆش سڕ بکرێت، رۆژێک دێت بڕیارەکەی خەڵکی کوردستان جێبەجێ دەکرێت".
رۆژی 16ی ئەم مانگە بەهۆی خیانەتی دەستەیەكی ناو یەكێتی، شاری كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رادەستی هێزەكانی پاسداران و حەشد كران.
باسنیوز
