بڕۆکسل.. گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی داگیرکارییەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر کوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/10/25، کوردتانی تاراوگە لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامداو وێڕای پشتیوانی لە پێشمەرگەی کوردستان، سیاسەتەکانی عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کوردستانیان ئیدانە کرد.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی هاووڵاتیانی کورد بە خۆپیشاندان و گربوونەوەی ناڕەزایی لەبەردەم کۆنسووڵگەری و باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری پشتیوانی لە کوردستان و ئیدانەکردنی سیاسەتی داگیرکاریی چەکداری حەشدی شەعبی بوون.
باسنيوز
