نه‌ته‌نیاهۆ: پێویسته كورد ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى خۆى نه‌ك گه‌مارۆ بدرێن
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆكى حكوومه‌تى ئیسرائیل، له‌دانیشتنێكى كنێستدا بۆ یادكردنه‌وه‌ى ( ڕیحابعام زئیفی 1926- 2001)، وه‌زیری پێشووترى گه‌شتوگوزارى ئیسرائیل، كه له هووتێلێك له قودس كوژرا، گوتی: "پێش 51 ساڵ، زئیفی سه‌ردانى ئێرانى كرد، كه ئه‌وكات ڕ‌ژێمى ئه‌و وڵاته جیاواز بوو، له‌وێوه سه‌ردانى كوردستانى عێراقی كرد، به چاوى خۆى ئازایه‌تی و جه‌نگاوه‌رێتی گه‌لى كوردى بینی".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه وڵاته داگیركاره‌كان، خاكى ئیمپراتۆرییه‌تى عوسمانیان به‌ش به‌ش كرد، به‌ڵام مافى گه‌لى كوردیان فه‌رامۆش كرد، كه هه‌میشه جه‌نگاون له‌پێناو بهدهیهێنانى ئازادى، گوتیشی: "كورده‌كان ئێستا به‌به‌رچاوى هه‌موو جیهانه‌وه ئابلووقه‌یان خراوه‌ته سه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌جه‌نگن، جیهانیش بێ باكه و خۆیان ده‌دزنه‌وه".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه كورده‌كان نیشتمانپه‌روه‌رن و میانڕه‌وییان له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌سه‌لمێنن، بۆیه ئێمه‌ش هاوسۆزى خواستهكانیانین و له‌سه‌ر وڵاتانى جیهانیشه گرنگییان پێبده‌ن و ژیانیان و ئاینده‌یان بپارێزن.
باسنيوز
