راوێژكارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا: ئێران میلیشیاكانى دژ به ڕیفراندۆمى كوردستان به‌كارهێنا
جه‌نه‌ڕاڵ ئێچ ئاڕ ماكماسته‌ر، ڕاوێژكارى ئاسایشی ئه‌مریكی، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (حوڕه)ى ئه‌مریكی، ڕای گه‌یاند: "ئێران، كێشه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناكۆكییه‌كانى دواى كۆچى دوایی (جه‌لال تاڵه‌بانى) كه له نێو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستاندا دروست بوون، بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى قۆسته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئێرانییه‌كان له‌دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكه‌ن، ڕۆڵی خۆیانیان بینی.
پێیشیوایه، ئێرانییه‌كان دزه‌یان كردووه‌ته نێو ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تى عێراقی و توانیویانه بچنه نێو هه‌موو جومگه گرنگه‌كانه‌وه، ئه‌مه سه‌ربارى دروستكردنى چه‌ندین میلیشیا له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى عێراقی. گوتیشی: "پێموایه ئه‌وه‌ى ئێرانییه‌كان به‌نیازن ئه‌نجامى بده‌ن، ئه‌وه‌یه، هه‌ر كاتێكى هه‌لیان بۆ ڕه‌خسا بۆ به‌رگریكردن لهبهرژهوهندییهكانیان، میلیشیاكان به‌كار بهێنن، وه‌ك له كاردانه‌وه‌ى ڕیفراندۆمى كوردستان بینیمان".
چاره‌سه‌ریش به گوته‌ى ماكماسته‌ر، ئه‌وه‌یه، كه ڕووبه‌ڕووى هه‌موو توندوتیژییه‌ك و ئاشوبنانهوهیهكى تائیفی و ڕه‌گه‌زپه‌رستى ببنه‌وه: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پابه‌نده به عێراقێكى یه‌كگرتوو و ناوچه‌یه‌كی به‌هێزى كوردی".
باسنيوز
