قاسم شەشۆ: حەشدی شەعبی هەموو دامودەزگاکانی شنگالیان تاڵان کردووە
قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال لەمبارەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/10/25 ڕایگەیاند: "ئەوکاتەی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر شنگا، بەڵێنیان دا کە دەستدرێژی نەکەن سەر ماڵ و موڵکی خەڵک و دامودەزگا حکوومییەکان، بەڵام ئێستا بە پێچەوانەوە دەجووڵێنەوە و زۆربەری ناوەندە حکوومییەکانیان تاڵان کردووە و خەڵک لەوە دەترسن حەشدی شەعبی لەو دەڤەرە ئاڵۆزیی مەزنتر ساز بکەن و دیسان قەزاکە تووشی جینۆسایدێکی دیکە بکەن، بۆیە داواکارن ئەو چەکدارانە لە شنگال نەمێنێت".
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد: "حەشدی شەعبی لە شنگال دەستی داوەتە دروستکردنی ئاڵۆزی و شەوانە لەناو قەزاکە زۆر بازگەی پشکنین دادەنێن و هاووڵاتیانی سڤیل ناوێرن هاتوچۆ بکەن و کەشێکی مەترسیدار بەسەر شارەکدەدا زاڵە و خەڵک بەم دۆخە زۆر تووڕەیە".
باسنیوز
