یەکێتی پشتیوانیی خۆی بۆ راگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند

 یەکێتی پشتیوانیی خۆی بۆ راگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میدیایەکی عێراقییەوە داواکارییەک ئاراستەی حکوومەتی ئەو وڵاتە دەکات و پشتیوانیی حزبەکەی بۆ راگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم)، راگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ”ھەنگاوێک بە ئاراستەیەکی راست و دروست و کردنەوەی دەرگاکان و راگرتنی شەڕی ناوخۆیی نێوان براکان“ دادەنێت.

سەعدی پیرە داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە ”وەڵامی ئەو هەنگاوە“ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بداتەوە و ”گفتوگۆ قبوڵ بکات و راگرتنی پرۆسە سەربازییەکان قبووڵ بکات“.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 25/10/2017، حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سێ پێشنیازی خستە بەردەم حکوومەتی حێراق، کە بریتین لە راگرتنی شەڕ، سڕکردنی ئاکامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و دەست پێ کردنی گفتوگۆی هەولێر و بەغدا.









باسنيوز
Top