یەکێتی پشتیوانیی خۆی بۆ راگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند
سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم)، راگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ”ھەنگاوێک بە ئاراستەیەکی راست و دروست و کردنەوەی دەرگاکان و راگرتنی شەڕی ناوخۆیی نێوان براکان“ دادەنێت.
سەعدی پیرە داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە ”وەڵامی ئەو هەنگاوە“ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بداتەوە و ”گفتوگۆ قبوڵ بکات و راگرتنی پرۆسە سەربازییەکان قبووڵ بکات“.
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 25/10/2017، حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سێ پێشنیازی خستە بەردەم حکوومەتی حێراق، کە بریتین لە راگرتنی شەڕ، سڕکردنی ئاکامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و دەست پێ کردنی گفتوگۆی هەولێر و بەغدا.
باسنيوز
