مەسرور بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە
مەسرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌لی عه‌بدوڵڵا یه‌كێك له دامه‌زرێنه سه‌ره‌كییه‌كان و جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی، په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە عەلی عەبدوڵڵا یەكێك لە دامەزرێنەرە سەرەكییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نەخۆشخانەیەكی ھەولێر كۆچی دوایی كرد.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:
مامۆستا عەلی عەبدوڵلا، وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی و وەک سەرکردەیەکی مەزن و چەندین جار وەک جێگری سەرۆکی پارتی، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی نیشتمان تەرخان کرد، بۆیە بە شانازییەوە ناوی مامۆستا هەمیشە وەک کەسایەتیەکی مەزن و کاریگەر و گەشاوەی ناو مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کورددا دەمێنتەوە . خوالێخۆشبوو مامۆستایەکی کارامەی من و زۆرێک لە کادیران و تێکۆشەرانی کایەی سیاسی بووە و یادی ئەم زاتە مەزنە هەمیشە لای ئێمە بە زیندوویی دەمێنتەوە.
خوا سەبووری هەموو لایەکمان بدات و جێگەی مامۆستای خوالێخۆشبوومان بەهەشتی بەرین بێت.
bas news-
