به‌رپرسێكی هه‌ده‌په ده‌ستگیر ده‌كرێت
هێزه‌كانی ئاسایشی شاری ئایدن له توركیا، له ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌دا 11 ئه‌ندامی ههدهیان ده‌ستگیر كرد كه له نێوانیاندا به‌رپرسی هه‌ده‌په‌شی تێدایە له‌و ناوچه‌یه.
هێزه‌كانی ئاسایشی ئایدن له ناوچه‌ی نازیللی، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ست پێكرد بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په، توانیان 11 ئه‌ندامی ئه‌و پارته ده‌ستگیر بكه‌ن.
له نێوانیاندا به‌رپرسی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی نازیللیشی تێدایه به ناوی سینان چهكماكچی و له‌گه‌ڵ 10 ئه‌ندامی دیكه‌ی هه‌ده‌په.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی له ئاسایش هه‌موو ئیفادهیهكیان لێ وه‌رگیراوه و دۆسیه‌كه‌یان ئاماده كراوه، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هه‌ده‌په ره‌وانه‌ی زیندان كراون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ده‌چنه به‌رده‌م دادگا، تاوه‌كو ئێستەش ئاشكرا نه‌كراوه به چی تۆمه‌تێك ده‌ستگیر كراون.
bas news-
