گه‌رمیان.. سێ ئاواره‌ى خورماتوو به‌هۆى ڕووداوێكه‌وه برینداربوون
له ڕووداوێكى هاتوچۆدا، سێ كه‌س كه له‌سه‌ر ماتۆڕكسیلێكدا بوون و ئاواره‌ى شارى خورماتوون، بریندار بوون و به‌هۆى سه‌ختى برینهكانیشییهوه، یه‌كێكیان ڕه‌وانه‌ى سلێمانى كرا.
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوتهێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاره‌دێی ڕزگاری له‌سنوورى گه‌رمیان، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری (فلات) خۆی بەماتۆڕسکیلێکدا كێشا، کە شۆفێر و دوو سەرنشین لە سەر ماتۆڕسکیلەکە بوون و ئاوارەی شارى خورماتوون و لە ئێستادا لە ڕزگاری نیشتەجێن".
ڕوونیكردووه‌ته‌وه، كه لە ئەنجامدا هەرسێ گه‌نجه‌كه‌ى سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه بریندار بوون، دوای گەیاندنیان بەبەشی فریاکەوتی شەهید هەژار لە کەلار و چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و دوان لەبریندارەکان باری تەندروستیان جێگیرە".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 23ی هاتووچۆ، ڕاگیراوه.
bas news-
