تلسقۆف.. له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هاووڵاتیانی سڤیلیان بۆردومان كرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه(24-10-2017)چه‌كدارانی حەشد هێرشیان كردە سەر شارۆچكەی مەسیحینشینی تلسقۆف (30 كم باكووری مووسڵ)، لە ئەنجامدا لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە توندی بەرپەرچ درانەوە و هێرشەكە تێكشكێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان له ئه‌نجامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سێ ئۆتۆمۆبێلی سه‌ربازیی جۆری هه‌مه‌ر و باجه‌رێك و ئۆتۆمۆبێلێكی دیكه‌ی سه‌ربازیی حه‌شدی شه‌عبی تێك‌شكاون و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداریشیان كوژراون برینداربوونه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له‌میانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و بۆردومانی هاووڵاتیانی سڤیلی شارۆچكه‌ی تلسقۆفیان كردووه و به‌وهۆیه‌وه دوو هاووڵاتیی مه‌سیحی زامدار بوونه و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری دهۆك كراون.
bas news-
