مه‌سیحییه‌كانى تلسقۆف بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى: بێده‌نگبوونتان ده‌بێته هۆى كاره‌ساتى مرۆیی گه‌وره
له به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه‌دا، هاتووه: "ئێمه مه‌سیحییه‌كانى عێراقین، دانیشتووى ڕه‌سه‌نى ئه‌م وڵاته‌ین، كه گرنگی به ئاسایش و پاراستنى ژیانی هه‌موو هاووڵاتیان و پێكه‌وه‌ژیانى هاوبه‌ش ده‌ده‌ین. ئه‌مڕۆ له‌كاتژمێر 4:00ى ئێواره، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى لیواى 50ى سه‌ر به ئێران، له میحوه‌رى تلسقۆف بۆردوومانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و دانیشتووانى ناوچه‌كه‌یان كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو مێردمنداڵ به‌ناوه‌كانى (میروون سڵیوا داوود/ 12 ساڵ ) و (فادی سڵیوا داوود/ 14 ساڵ) بریندار بوون.
هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه و له‌ترسى هه‌ر هێرشێكى دیكه‌ى ئه‌و میلیشیایانه، دانیشتووانى ناوچه‌كه ئاواره‌ى شارۆچكه‌ى قۆش و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى بوون: وه‌ك نووسیویانه:"داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین، به‌په‌له كار بۆ پاراستنى دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه مه‌سیحییه‌كه‌ى ده‌شتاییه‌كانى نه‌ینه‌وا به‌گشتى و شارۆچكه‌ى تلسقۆف و باقووفا بكه‌ن، كه هه‌ردووكیان بوونه‌ته ئامانجى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى".
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، كه مه‌سیحییه‌كان به‌هۆى هه‌ڕه‌شى میلیشیاكانى سه‌ر به حكوومه‌تى فیدراڵ، جارێكى تر ڕووبه‌ڕووى ئاواره‌بوون بوونه‌وه. هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا به كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێن: "بێده‌نگبوونتان ده‌بێته هۆى كاره‌ساتى مرۆیی گه‌وره و ڕووبه‌ڕووى دانیشتووانى ده‌شتیاییه‌كانى نه‌ینه‌وا ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت مه‌سیحی و ئێزدییه‌كان".
ڕێكخراوى سوورایا، ڕێكخراوێكى مه‌ده‌نییه و كار بۆ گه‌یاندنى ده‌نگی كریستیانه‌كان به كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، له ساڵى 2014ه‌وه دواى هاتنى داعش بۆ ناوچه‌ى نه‌ینه‌وا، ڕێكخراوه‌كه كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ده‌ركردنى مه‌سیحییه‌كان له نه‌ینه‌وا و مووسڵ ده‌كات.
پێشتر تلسقۆف له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ڕزگاركرا و ژیانی ئاسایی بۆ گه‌رایه‌وه، زیاتر له 900 خێزان بۆ ماڵه‌كانى خۆیان گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ جارێكى تر به‌هۆى هێرشی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه ئاواره‌ى ناوچه‌كانى دهۆك بوونه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه(24-10-2017)چه‌كدارانی حەشد هێرشیان كردە سەر شارۆچكەی مەسیحینشینی تلسقۆف (30 كم باكووری مووسڵ)، لە ئەنجامدا لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە توندی بەرپەرچ درانەوە و هێرشەكە تێكشكێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی(باسینوز) له ئه‌نجامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سێ ئۆتۆمۆبێلی سه‌ربازیی جۆری هه‌مه‌ر و باجه‌رێك و ئۆتۆمۆبێلێكی دیكه‌ی سه‌ربازیی حه‌شدی شه‌عبی تێك‌شكاون و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداریشیان كوژراون برینداربوونه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له‌میانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و بۆردومانی هاووڵاتیانی سڤیلی شارۆچكه‌ی تلسقۆفیان كردووه و به‌وهۆیه‌وه دوو هاووڵاتیی مه‌سیحی زامدار بوونه و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری دهۆك كراون.
bas news-
