وردەکاریی شکانی حەشدی شەعبی لە مەخموور

 	 وردەکاریی شکانی حەشدی شەعبی لە مەخموور
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور گوتی، چەکدارانی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە و ئێمەش بەتوندی وەڵاممان دانەوە و تێکمان شکاندن و زیانی زۆریشمان پێ گەیاندن.

عەمید ڕوکن (سەلیم سوورچی)، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە ھێزی پشتیوانیی یەک بە بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: ''لە سنووری مەخموور حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە و ھێزی پێشمەرگەش بە توندی وەڵامیان دانەوە و تێکیان شکاندن و زیانی زۆریشیان پێ گەیاندن.''

عەمید ڕوکن (سەلیم سوورچی) گوتیشی: ''لەو ھێرشەدا 20 چەکداری ھێزە عێراقییەکان کوژران و 15 چەکداری دیکەش بەدیل گیران و 3 ھەمەریشیان سوتێندرا و ھەمەرێک و باجەرێکیشیان دەستبەسەردا گیرا و لە دەستی ھێزی پێشمەرگەدانە.''
kdp-
Top