په‌رله‌مانی كوردستان حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری به‌ڕێ كرد
په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداریی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان نه‌كرد و دواجار به 60 ده‌نگی به‌ڵێ و هه‌شت ده‌نگی نه‌خێر، ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ و دوو وه‌رز درێژ كرایه‌وه. له نێوان ئه‌و وه‌رزانه‌دا دوو مانگ پشوو هه‌یه، كه‌واته دوای ساڵێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌كرێت.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به یه‌كه‌وه به‌رٍێوه ده‌چێت، كه‌وایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌ش بۆ ماوه‌ی ساڵێك دوا خرا. له ماوه‌ی ڕابردوودا، كه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی كوردستان ده‌رگای بۆ كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هیچ ناوێك به شێوه‌ی یاسایی تۆمار نه‌كرا.
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ده‌نگی به‌و درێژكردنه‌وه‌یه نه‌دا و وه‌ك (ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ سێ، یان شه‌ش مانگ بوونه، نه‌ك هه‌شت مانگ.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له پارتی دیموكراتی كوردستان كردبوو، ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام پارتی ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كردبووه‌وه و له‌گه‌ڵ شه‌ش، یان هه‌شت مانگدا بوو.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌بوونه، ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تی و حزبی سیاسی خستووه‌ته گه‌ڕ.
(نازم هه‌ركی)، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، ژماره‌ی ئه‌ندامانی به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی (سێشه‌مه)ی په‌رله‌ماندا، ده‌ریخست كه بیرۆكه‌ی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر سه‌ركه‌وتوو نابێت.
(هه‌ركی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''ئێمه ده‌زگای شه‌رعیی خۆمان هه‌یه و ته‌مه‌نی په‌رله‌مانیش بۆ هه‌شت مانگ درێژ كرایه‌وه، كه‌وایه حكوومه‌تی كاربەڕێكه‌ر پێویسته نییه. جیا له‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و بیرۆكه‌یه، پێویسته 74 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن و ئه‌مه‌ش هیچكات به‌دی نایه‌ت.''
وەک چاودێرانی سیاسی دەڵێن، گۆڕان و كۆمه‌ڵ به پشتگیریی (به‌رهه‌م ساڵح) ده‌یانویست بیرۆكه‌ی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر له كوردستان بچه‌سپێنن و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، بەڵام پەرلەمان ئەمڕۆ تەمەنی خۆی درێژ کردەوە و کۆتایی بەم بیرۆکەیە هێنا.
kdp-
