میدیاكانی توركیا بە گرنگییەوە باسی سه‌ركه‌وتنەكانی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه دەكەن
شه‌ڕی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و پاسداران بۆ سەر سوپای پێشمه‌رگه، رۆژانه بووه‌ته هه‌واڵی ماڵپه‌ر و رۆژنامه‌كانی توركیا، ئه‌مڕۆش شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا به گرنگییه‌وه له ماڵپه‌ڕه توركییه‌كان باسی لێوه كراوه.
ماڵپه‌ڕی (بی بی سی)ـی توركی دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی گورزێكی زۆری به‌ركه‌وتووه به ده‌ستی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه توانیویه‌تی پارێزگاری له بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكات كه به‌و رێگه‌یه‌وه ده‌چێته توركیا و پاشان بۆ به‌نده‌ره‌كانی جیهان.
هه‌مان ماڵپه‌ڕ باسی له هه‌واڵێكی (رۆیته‌رز) كردووه، كه له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر سنووری توركیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ئه‌و بۆرییه‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌گوازێته‌وه له ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه و حه‌شدی شه‌عبی نه‌یتوانیوه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت.
باسی له‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌رێمی كوردستان 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی زیاتر له دوێنی ناردووه‌ته به‌نده‌ره‌كانی جیهان كه 300 هه‌زار به‌رمیله.
زۆرێك له ماڵپه‌ڕه‌كانی تری توركیاش، باسیان له شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه كردووه له‌سه‌ر سنووری توركیا.
باسنيوز
