پێشمەرگە دیلەکانی ئەمڕۆی حەشدی شەعبی ئازاد کرد

 پێشمەرگە دیلەکانی ئەمڕۆی حەشدی شەعبی ئازاد کرد
فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی ڕاگەیاند کە دواتر ئازاد کراون.

حەسەن خاڵە حوسێن، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە گوێڕ، ڕایگەیاند: ”لە ئەنجامی ھێرشەکەی ئەمڕۆ سێشەممە 24/10/2017ی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ سنووری مەخموور، ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی بەدیل گیراون و ژمارەیەکیش کوژراون و بریندار بوون“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ھێرشەکەی حەشدی شەعبی بەتەواوی تێکشکێنراوە و زیانێکی یەکجار زۆریان بەرکەوتووە.

بەپێی زانیارییەکان، پێشمەرگە بریندارەکانی حەشدی شەعبی بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کردووە و دیلەکانیشیان ئازاد کردووە و گەڕاونەتەوە بۆ سنوورەکانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی.







باسنیوز
Top