پێشمەرگە دیلەکانی ئەمڕۆی حەشدی شەعبی ئازاد کرد
حەسەن خاڵە حوسێن، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە گوێڕ، ڕایگەیاند: ”لە ئەنجامی ھێرشەکەی ئەمڕۆ سێشەممە 24/10/2017ی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ سنووری مەخموور، ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی بەدیل گیراون و ژمارەیەکیش کوژراون و بریندار بوون“.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ھێرشەکەی حەشدی شەعبی بەتەواوی تێکشکێنراوە و زیانێکی یەکجار زۆریان بەرکەوتووە.
بەپێی زانیارییەکان، پێشمەرگە بریندارەکانی حەشدی شەعبی بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کردووە و دیلەکانیشیان ئازاد کردووە و گەڕاونەتەوە بۆ سنوورەکانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی.
باسنیوز
