بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی عەبدوڵا بڵاو کردەوە

 بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی عەبدوڵا بڵاو کردەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لەو پەیامەدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رای گەیاندووە: “بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان و یەكێك لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان مامۆستا عەلی عەبدوڵڵام پێ گەیشت. كاك عەلی عەبدوڵڵا مامۆستای كوردایەتی و پارتایەتی و بۆ شەخسی من وەك برا گەورە و مامۆستای شۆڕشگێڕی بووە”.

خەمباریی خۆشی بە لەدەستدانی پیاوێكی خەباتگێڕی وەك مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد: “جێگەی دەستی لە كاروانی خەبات و كوردایەتیی گەلەكەمان دیارە و بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە”.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان و یەكێك لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان مامۆستا عەلی عەبدوڵڵام پێ گەییشت. كاك عەلی عەبدوڵڵا مامۆستای كوردایەتی و پارتایەتی و بۆ شەخسی من وەك برا گەورە و مامۆستای شۆڕشگێڕی بووە.

زۆر خەمبارین بە لەدەستدانی پیاوێكی خەباتگێڕی وەك مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا و جێگەی دەستی لە كاروانی خەبات و كوردایەتیی گەلەكەمان دیارە و بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەموو گەلی كوردستان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم خواڵێخۆشبوو مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

24ـی 10ـی 2017










باسنیوز
Top