لێژنەی ئەمنیی قەرەتەپە: داواکارین هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەکەمان
ڕەحیم عەزیز، سەرۆكی لێژنەی ئەمنیی شارەدێی قەرەتەپە ڕایگەیاند: "لە ڕۆژی 16/11/2017 هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە سنووری ناوچەكانمان بە فەرمانی سەرووی خۆیان ناوچەكانیان بەجێ هێشت و پاشەكشەیان پێ كرا، دواتریش میلیشیای حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكان ناوچەكەیان داگیر كرد، ئێمە داوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ سنوورەكەمان دەكەین، بۆ ئەوەی ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان بگەڕێتەوە".
سەرۆكی لێژنەی قەرەتەپە ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەمڕۆ سێشەممە 24/10/2017وەزیری ناوخۆی عێراق و پارێزگای دیالە لەگەڵ بەرپرسانی خانەقین كۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر بارودۆخ و یەكلاكردنەوەی ناوچە كوردستانییەكان و بەتایبەت قەرەتەپە، جەبارە، جەلەولا و خانەقین بكەن.
لە 16/10/2017 میلیشیای حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران بە هاوكاریی باڵێكی ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان توانیان ناوچە كوردستانییەكان و بەتایبەت كەركووك داگیر بكەن.
باسنیوز
