لێژنەی ئەمنیی قەرەتەپە: داواکارین هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەکەمان

 لێژنەی ئەمنیی قەرەتەپە: داواکارین هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەکەمان
سەرۆكی لێژنەی ئەمنیی شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە قەزای کەلار ڕای دەگەیەنێت، داوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەكانمان دەكەین بۆ ئەوەی خەڵكی سنوورەكە بتوانن بە ئارامی بژین.

ڕەحیم عەزیز، سەرۆكی لێژنەی ئەمنیی شارەدێی قەرەتەپە ڕایگەیاند: "لە ڕۆژی 16/11/2017 هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە سنووری ناوچەكانمان بە فەرمانی سەرووی خۆیان ناوچەكانیان بەجێ هێشت و پاشەكشەیان پێ كرا، دواتریش میلیشیای حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكان ناوچەكەیان داگیر كرد، ئێمە داوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ سنوورەكەمان دەكەین، بۆ ئەوەی ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان بگەڕێتەوە".

سەرۆكی لێژنەی قەرەتەپە ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەمڕۆ سێشەممە 24/10/2017وەزیری ناوخۆی عێراق و پارێزگای دیالە لەگەڵ بەرپرسانی خانەقین كۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر بارودۆخ و یەكلاكردنەوەی ناوچە كوردستانییەكان و بەتایبەت قەرەتەپە، جەبارە، جەلەولا و خانەقین بكەن.

لە 16/10/2017 میلیشیای حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران بە هاوكاریی باڵێكی ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان توانیان ناوچە كوردستانییەكان و بەتایبەت كەركووك داگیر بكەن.











باسنیوز
Top