ڕۆیته‌رز: هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زیادى كرد
ئاژانسى هه‌واڵیی (ڕۆیته‌رز) بڵاویكرده‌وه، كه سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌رتى بارگواستنهوهى ده‌ریایی، ڕای گه‌یاندووه: "هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى بۆرى نه‌وته‌وه بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى، له 255 هه‌زار به‌رمیله‌وه، كه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو تۆمار ده‌كرا، بۆ 288 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، زیادی كردووه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، كه ڕێژه‌ى هه‌نارده‌كه، تائێستاش له‌چاو ڕێژه‌ى ئاسایی پێش ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه، بۆ نزیكه‌ى نیوه كه‌می كردووه، كه ئه‌وكات ده‌گه‌شته 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا.
له 16ى ئه‌كتۆبه‌رى 2017، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى سوپای پاسدارنى ئێران و حزبوڵڵاى لوبنانى و چاوساغى كه‌سانێكى نێو لایه‌نێكى سیاسی، هێرشیان كرده سه‌ر شارى كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ى كوردستان، كه به‌شێك له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ونه ئه‌و ناوچانه‌وه.
باس‌نیوز
