جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، عەلی عەبدوڵا، جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
ئەوەشی روون کردەوە کە ئێستا کەسوکارەکەی سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ناشتنی تەرمەکەی و مەراسیمێکی تایبەتی بۆ دەکرێت.
هەر لەمبارەیەوە نووری حەمەعەلی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، عەلی عەبدوڵا پیاوێکی تێکۆشەر بووە و لەلایەن پارتییەوە مەراسیمێکی تایبەتی بۆ ساز دەکرێت.
باسنيوز
