ئاسایشی خورماتوو: بۆ گەڕانەوەمان خەڵک بۆ شارۆچکەکە زەمینە لەبار نییە
عەقید كاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕاگەیاند "دۆخی خورماتوو ئێستا زۆر خراپە و بە شەوان ماڵە كوردەكان تاڵان دەكرێن و دەسووتێنیدرێن، حەشدی شەعبی و عەسائیبی ئەهلی حەق بە تەنیا لە شارۆچكەكەن و سوپای عێراقی تێدا نییە، هاووڵاتیانی عەرەبی سوننەش تەسلیمی دۆخەكە بوون و ئاڵای شیعەیان هەڵكردووە و بە ڕواڵەت بوون بە شیعە".
گوتیشی "ئێستا ، بەهۆی بوونی میلیشیا شیعەكانەوە زەمینە لەبار نییە بۆ گەڕانەوەمان بۆ خورماتوو، بەڵام هەركات سەركردایەتیی سیاسی كورد بڕیاری لەسەر بدات دەگەڕێینەوە".
ناوبراو لەبارەی دۆخی ئاوارەكانی شارۆچكەكەوە ڕوونی كردەوە: "دۆخی ئاوارەكان زۆر خراپە، هەیانە نەخۆشیی هەیە، هەیە برینداری هەیە و هەشیانە پارەی نییە تەنانەت شیر بۆ منداڵەكەی بكڕێت".
باسنيوز
