پێشمەرگە ھێرشێكی حەشدی شەعبی تێكشكاند

پێشمەرگە ھێرشێكی حەشدی شەعبی تێكشكاند
ھێزی پێشمەرگە ھێرشێكی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی مەحموودیە لە نزیك رەبیعە تێكشكاند.

مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەك و گوڵانی ھێزی پێشمەرگە رایگەیاند: "پێشمەرگە دوو زرێپۆشی باجەر و ھامەرێكی حەشدی شەعبیان تێكشكاندووە، دوای شكستی پێھێنانی ھێرشەكە چەكدارانی حەشد ئالیاتەكانیان لە سنوورەكە كشاندووەتەوە".

بەپێی زانیاری پەیامنێری كوردستان24 حەشدی شەعبی چەندین كوژراو و برینداری ھەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانی عێراق هێزێكی زۆری له‌ تانك و زرێپۆش و هامه‌ر و چه‌ك و ته‌قه‌می ئه‌مریكی زیاتریان له‌ ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆكردوەته‌وە، عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ كۆتایی هێنانی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌داوه‌".





K24
Top