ئه‌ڵمانیا له وه‌ڵامى عێراق: دڵنیاین له‌وه‌ى پێشمه‌رگه چه‌كى ئه‌ڵمانى به‌كار نه‌هێناوه
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 23/ 10/ 2017) ڕای گه‌یاند، كه دڵنیان له‌وه‌ى پێشمه‌رگه چه‌كه ئه‌ڵمانییه‌كان ته‌نها له شه‌ڕى دژ به (داعش) به‌كارده‌هێنێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، گوتی: "هیچ گومانێكمان لا دروست نه‌بووه، كه پێشمه‌رگه ڕێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانى پێشێل كردبێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌وان لاى خۆیانه‌وه چاودێری بارودۆخه‌كه و ڕێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه، ده‌كه‌ن.
پێشتر له شه‌ڕه‌كاندا، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى سوپای پاسداران و حزبوڵڵاى لوبنانى، چه‌كه ئه‌مریكییه‌كان و تانكى ئه‌برامزیان به‌كارهێنا و له داستانى پردێ، هێزى پێشمه‌رگه توانى یه‌كێك له ئه‌برامزه ئه‌مریكییه‌كان تێكبشكێنێت، بۆیه له‌برامبه‌ردا فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق، بۆ شاردنه‌وه‌ى ئابڕووچوونه‌كه‌یان، تۆمه‌تى به‌كارهێنانى چه‌كی ئه‌ڵمانیان دایه پاڵ پێشمه‌رگه.
bas news-
