مەلا پەروێز: ھەر پارتێکی سیاسی لە کەرکووک بێت، حەشد دەڵێن دەبێ لەژێر دەستی ئێمەدا بن

 	 مەلا پەروێز: ھەر پارتێکی سیاسی لە کەرکووک بێت، حەشد دەڵێن دەبێ لەژێر دەستی ئێمەدا بن
بەرپرسی دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی، ھەر پارتێکی کوردی لە کەرکووک بێت، پێویستە لەژێر دەستی حەشدی شەعبیدا بێت، ھەربۆیە ئێستا پارتی لە کەرکووک نەماوە.

(کاوێس مەلا پەروێز) لەبارەی بەشدارینەکردنیان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کورد لە کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی لەو کۆبوونەوەیەدا نەکردووە، لەبەر ئەوەی پارتی لە کەرکووک نەماوە و لایەنەکانی دیکەش ئەوەی ماوە بەشداراییان لەو کۆبوونەوەیە کردووە، چونکە ئێستا ھەموو دەسەڵاتێک لە کەرکووک لە دەستی حەشدی شەعبیدایە.''

(کاوێس مەلا پەروێز) گوتیشی: ''ھەر لایەنێکی سیاسیی کورد لە کەرکووک بێت، نابێ چەک و ھێزی ھەبێت و پێویستە لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدا بێت و ڕێگە بە ھیچ ھێزێک نادەن ھەبێت، جگە لەوەی خۆیان نەبێت، بۆیە ئەوەی باس لەوە دەکات ئێمە لە کەرکووک ھێزمان ھەیە، ڕاست ناکەن.''

kdp-
Top