بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە

 	 بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە
بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەیش لە چەند بڕگەیەك پێكهاتووە كە یەكێك لە بڕگەكان دەست بەكاربوونی ژمارەیەك پەرلەمانتاری نوێیە.

ئەمڕۆ دووشەممه‌، بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كرایەوە كە پێك دێت لە سێ‌ بڕگە و بڕگەی یەكەم تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سكرتێری پەرلەمان و بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە سوێند خواردنی ژمارەیەك پەرلەمانتاری نوێ‌.

هاوكات بڕگەی كۆتای دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی پڕۆژەی بەردەوام بوونی ئەم خوولەی پەرلەمانی كوردستان.
kdp-
Top