كورد ده‌توانێت په‌نا بۆ دادگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببات
دواجار حكوومه‌تی به‌غدا له به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌دا، بڕیاری دا كێشه‌كانی له ڕێگه‌ی هێزه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم یه‌كلا بكاته‌وه و بۆیه حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به هاوكاریی سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشه‌كه‌یان ده‌ست پێ كرد و ئێستا زۆربه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان له ژێر كۆنترۆڵدایه.
(سه‌باح سوبحی)، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له یاسا، پێی وایه تا ئێستا ده‌وڵه‌تی عێراق خاوه‌نی سوپا نییه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه هێزه ملیشیاكان "حوكم" به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا بكه‌ن.
(سه‌باح سوبحی)، كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی جیهانه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "هێرشی سوپای عێراق به هاوكاریی هێزێكی ده‌ره‌كی، به ته‌واوی پێشێلكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق و یاسا و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
حه‌شدی شه‌عبی له هێرشی سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا، ڕۆڵی سه‌ره‌كیی بینی. ئه‌وه له كاتێكدایه كه هەر ئه‌مساڵ ئه‌و هێزه له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ناوی چووه ناو لیستی "شه‌رمه‌زاری". هۆیه‌كه‌یشی ئه‌وه بوو كه ئه‌و هێزه منداڵی چه‌كدار كردووه، یان تاوانی دژ به منداڵ ئه‌نجام داوه.
به پێی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه و به‌رپرسانی كورد، عێراقی و ئێرانی جه‌ختی لێ ده‌كه‌نه‌وه، (قاسم سلێمانی)، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران، فه‌رمانده‌ی سه‌ره‌كیی بووه له هێرشی سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا.
جووڵه‌ی ئه‌و هێزه ئێرانییه له عێراقدا، له كاتێكدایه كه (دۆناڵد ترامپ)، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ناوه‌ڕاستی ئه‌و مانگه‌دا سوپای پاسدارانی خسته ناو لیستی تیرۆره و پێنج خولهك دوای قسه‌كانی، گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م)، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ''سوپای عێراق به هاوكاریی سوپای دوو وڵات هێرشی هێنایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاسایه.''
ئه‌و، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌توانین سكاڵا تۆمار بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا هه‌ر بڕیارێك له دادگه‌كانی عێراق ده‌ربچێت، به ته‌واوی سیاسییە، بۆیه باشتره په‌نا بۆ دادگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببه‌ین".
به پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق، حكوومه‌تی به‌غدا ناتوانێ هێزی چه‌كدار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان به‌كار بێنێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كرد.
پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غدا و بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر به‌و پێشێلكارییانه، بۆچوونی شه‌قامی كوردی له‌باره‌ی هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گۆڕیوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی به‌رده‌وام دووپاتیان له هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ كورد ده‌كرده‌وه.
(سه‌باح سوبحی) پێی وایه دۆست و كارته‌كانی كورد له پاش و پێش ڕێكه‌وتی 16ی ئه‌م مانگه (رۆژی هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر كوردستان)، گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه.
ئه‌و ده‌ڵێت: "ده‌بێ كورد به دۆسته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خۆیدا بچێته‌وه و یه‌كلایان بكاته‌وه. پێویسته كورد پێگه‌ی خۆی له ناو سیاسه‌تی هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بدۆزێته‌وه و دواتر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، سیاسه‌ت و ستراتیژیی خۆی دابڕێژێته‌وه".
(سه‌باح سوبحی) پێی وایه، ئه‌مجاره كورد ده‌توانێ ڕوو له ڕووسیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا بكات و ده‌ڵێت: "ده‌بێ ئێراده‌ی كورد به‌هێز بێت. ئێمه ته‌نیا پێویستیمان به كات هه‌یه و دواجار دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا ده‌بێت".
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی (دیندار زێباری)، ڕێكخه‌ری كاروباری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه، به هۆی هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 600 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له ده‌ست داوه. (دیندار زێباری) وه‌ك "تاوانی جه‌نگی" باسی لێ كرد.
kdp-
