كوردانى ده‌ره‌وه له دواى خۆپێشاندان ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژی هه‌ینیى ڕابردوو 20-10-2017 (مه‌سعوود بارزانی)، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا داواى له كوردستانیانى ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا كرد، بە شێوەیەکی یاسایی و ئاشتییانە بۆ پاڵپشتیکردنی گەلەکەمان، خۆپێشاندان و چالاکیی مەدەنی ئەنجام بدەن و داوای هاوکاریی گەلانی ئەو وڵاتانە بکەن، کە تێیدا نیشتەجێن، کە ئەم شەڕ و ئابلۆقەیە لە دژی گەلەکەمان بە زووترین کات ڕابگرن و گوتی: ''داواکارم دەنگی مەزڵوومییەتی کوردستان و پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلەکەمان بە جیهانیان بگەیەنن.'' هه‌رزوو كوردستانیانى تاراوگه ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد و بڕیاره ده‌ست به مانگرتنیش بكه‌ن.
(كورده ئیسماعیل عارف)، یه‌كێكه له ڕێكخهرانى خۆپێشاندانه‌كان له وڵاتى به‌ریتانیا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''داواكاریمان بۆ سازكردنى دوو خۆپێشاندانى گه‌وره له وڵاتى به‌ریتانیا گه‌یاندووه به ته‌واوى لایه‌ن و حیزب و ڕێكخراوه‌كان و پێشوازییه‌كى گه‌وره‌ى لێ كراوه و بڕیاره له ڕۆژى 25-10دا، واته دووسبه‌ى له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له شارى له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا و ڕۆژى 26-10 له به‌رده‌م نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا خۆپێشاندان ئه‌نجام بده‌ین، له كاتژمێر 1 بۆ 3 و، نامه‌یه‌كمان ئاماده كردووه، کە ده‌یده‌ین به هه‌ردوو لایه‌ن.''
(كورده ئیسماعیل) له دێژهى لێدوانه‌كه‌یدا له‌باره‌ى ئه‌و دوو خۆپێشاندانەوە گوتى: ''كورد له جیاتى هه‌موو جیهان شه‌ڕى تیرۆریستانى داعشى كرد، ده‌بێ ئه‌مەریكا و ئه‌وروپاش به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه پشتیوانى له كوردستان بكەن، بۆیه ئێمه ده‌ست به خۆپێشاندان ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ریش وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه و پشتگیریى كوردستان نه‌كه‌ن و ڕێ له‌و هێرشه درندانهیهى حه‌شدى شه‌عبى نه‌گرن، ئه‌وا ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ین له به‌رده‌م ته‌واوى بالیۆزخانه‌كان به شه‌و و به ڕۆژ و كۆڵ ناده‌ین، تا مه‌ترسى له‌سه‌ر كوردستان نه‌مێنێت.''
(ئارمانج عه‌گید نێروه‌یى )، چاڵاكوان و یه‌كێك له ڕێكخهرانى خۆپێشاندانه‌كانى كوردانى تاراوگه، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕایگه‌یاند: ''له دواى په‌یامه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) ده‌ستمان به خۆپێشاندانى ئاشتیانه كردووه و سبه‌ى سێشه‌ممه‌ش كاتژمێر 11 تا 2ى دواى نیوه‌ڕۆ له به‌رده‌م كونسووڵخانهكانى ئه‌مەریكا له به‌رلین و هامبۆرگ و دۆسلدۆرف ده‌ست به خۆپێشاندانى جه‌ماوه‌ریى گه‌وره دەکەین، له ژێر ناونیشانى (مرۆڤ هاوپه‌یمانى خۆى به ته‌نها ناهێڵێت) و، نامهیهكیشمان ئاماده كردووه، كه خۆم ده‌یده‌م به ده‌ستى كونسووڵى گشتیى ئه‌مەریكا له ئه‌ڵمانیا، به ناوى ته‌واوى ڕه‌وه‌ندى كوردەوە له ئه‌ڵمانیا.''
(نێروه‌یى) گوتى: ''له سبه‌یه‌وه له سه‌رتانسه‌رى ئه‌ڵمانیا له به‌رده‌مى سه‌رجه‌م كونسووڵخانهكان ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت له به‌رده‌م باڵیۆزخانه گشتییه‌كان له به‌رلین.''
(ئارمانج نێروه‌یى) ڕایشیگه‌یاند: ''بۆ دووسبه‌ی، ڕۆژى چوارشه‌ممه، له به‌رده‌م كونسووڵى گشتى له لایبزیك خۆپێشاندانێكى ترمان ڕێك خستووه و سازی ده‌كه‌ین و كۆڵیش ناده‌ین. ئه‌وه‌ى له تواناماندا بێت بۆ كوردستانى خۆمان دەیكهین، تاوه‌كو ئه‌و هه‌ڕه‌شه و داگیركارییهى حه‌شدى شه‌عبى ده‌یكات به پشتیوانیى ئێران نه‌مێنێت و وڵاتان پشتیوانمان بن.''
kdp-
