جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: ترامپ لە بەرانبەر پیلانەکانی ئێراندا دێتە دەنگ

 	 جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: ترامپ لە بەرانبەر پیلانەکانی ئێراندا دێتە دەنگ
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێ، ئێران سپۆنسەری تیرۆرە لە جیهاندا و شەڕەکەیش دەبەینەوە نێو خاکی تیرۆریستانەوە..دەشڵێ، (ترامپ) لە بەرانبەر پیلانەکانی ئێراندا دێتە دەنگ.

ئەمڕۆ یادی قوربانیانی هێزی دەریاوانی ئەمەریکا کرایەوە کە لە ساڵی ١٩٨٣ لە بەیروتی لوبناندا بوونە قوربانی، لەو یادەدا جێگری سەرۆکی ئەمەریکا (مایک پێنس) بەشداری کرد.
لە لێدوانێکدا لەو بۆنەیەدا جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، کە ئێران سپۆنسەری تیرۆرە لە جیهاندا و سەرۆکی ئەمەریکایش بەرانبەر بە پیلانەکانی ئێران بێدەنگ نابێ. گوتیشی، کە حزبوڵڵا بەکرێگیراوی ئێرانن. لە گوتەکەدا ئەوەیشی خستە ڕوو کە ئەمەریکا شەڕی تیرۆر دەباتەوە نێو خاکیانەوە و (ترامپ) لێیان دێتە دەنگ.
kdp-
Top