گه‌رمیان .. ته‌رمى مێردمنداڵێك به‌ خنكاوی له‌ ڕووبارى سیروان دۆزرایه‌وه‌

 گه‌رمیان .. ته‌رمى مێردمنداڵێك به‌ خنكاوی له‌ ڕووبارى سیروان دۆزرایه‌وه‌
پاش تێپه‌ڕبوونى دوو ڕۆژ به‌سه‌ر دیارنه‌مانیدا، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ته‌رمى مێردمنداڵێكى ئاواره‌ى شاره‌دێی گوڵاڵه‌ به‌خنكاوی له‌ ڕووبارى سیروان دۆزرایه‌وه‌.

ڕائیدى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قدوورى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕاىگه‌یاند: "پاش تێپه‌ڕبوونى 2 ڕۆژ به‌سه‌ر دیارنه‌مانیدا، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 23/10/2017 له‌ گوندى گرده‌گۆزینه‌ى خوارووى شارى كه‌لار، ته‌رمى مێردمنداڵێك به‌خنكاوی له‌ئاوى ڕووبارى سیرواندا دۆزرایه‌وه‌".

گوتیشی: "مێردمنداڵه‌كه‌ ناوى (سه‌لام ئازاد محه‌مه‌د)ه‌و ته‌مه‌نى 16 ساڵه‌ و ئاواره‌ى شاره‌دێی گوڵاڵه‌یه‌ و خانه‌واده‌كه‌ی ئێستا له‌ گه‌ڕه‌كى (فه‌رمانبه‌ران)ى شارى كه‌لار نیشته‌جێن".

ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌شكرد كه‌ به‌گوته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى ئه‌و مێرمنداڵه‌ به‌مه‌به‌ستى مه‌له‌كردن ڕووى له‌ ڕووبارى سیروان كردووه‌ و ماوه‌ى 2 ڕۆژ بوو بێسه‌ر و شوێن بوو










باسنیوز
Top